لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی #15-05-2023# ئەنجوومەنی وەزیراندا، وەزیرەکانی #بزووتنەوەی گۆڕان# نیگەران بوون لە تیمی پارتی و یەکێتی کە لە وردەکاری ڕێککەوتنەکەیان ئاگاداریان نەکردونەتەوە.
هەر یەک لە #دانا عەبدولکەریم# و #کوێستان محەمەد#، بەناوی تیمی گۆڕانەوە قسەیان کردووە و ئەوەیان خستووەتەڕوو کە وردەکاری ڕێککەوتنەکەی نێوانیان نەخراوەتە بەردەستی وەزیرەکان.
وەزیرەکانی گۆڕان بە دیاریکراوی ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی لە بابەتی دارایی هەبووە و پێیان وابووە بابەتە داراییەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی وەزیری داراییدایە کە لە پشکی بزووتنەوە گۆڕانە.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی، دەسەڵاتی کۆکردنەوەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم خراوەتە ژێر کۆنتڕۆڵی لیژنەیەک کە پێکهاتووە لە ”سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری پلاندانان، وەزیری دارایی”.
کە پێشتر سەرجەم دەسەڵاتەکان لای وەزیری دارایی بوو، بەڵام ئێستا وەزیری دارایی ئەندامێکی ئەو لێژنەیەیە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 704 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!