=KTML_Bold=لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەین.=KTML_End=
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ، لەگشت قۆناغەجیاجیاکانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا ڕۆڵی مەزنی گێڕاوە ولەخەباتی نەتەوایەتی و ڕزگاریخوازی گەلەکەشماندا هەمیشە سەرقافڵەو پێشەنگ بوون و لەسەنگەری بەرگریداچەندین قوربانیان بەخشیوە بەگەل وڵات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لەگەرمەی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ و لەناوچە ڕزگارکراو و ئازادەکانی سنوری دەسەڵاتیدا شانبەشانی ئەرکی پێشمەرگایەتی هەلێکی گونجاوی بۆکاری ڕێکخراوە پیشەییەکانیش ڕەخساندبوو، لە ئیمڕۆی حوکمڕانی شاریشدا زیاتر و باشترپشتگیری لە ئامانج و داواکارییەکانی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات بۆداکۆکی کردن لەمافەکانی گشت مامۆستایان و برەودان بەبواری پەروەردەوخوێندن و زانست لەکوردستاندا .
هەرلەم یادەدا پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین، بەتایبەت لە بەرزرکرنەوەی پلەوگێرانەوەی پاشەکەوت و زیادکردنی مووچەی خانەنشینی و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێکی سەربەرزانەبۆیان، هەمووئەمانەبە فاکتەری گەشەو پێشکەوتنی پرۆسەی پەروەردەوزانست دەبینین.
لەم یادەپرشکۆیە سڵاوی ئەمەک و وەفاداری دەنێرین بۆئەومامۆستا تێکۆشەرانەی لە وێستگە جیاجیاکانی خەباتداخزمەتیان کردووەوهەمیشە چرای پەروەردەو زانستیان بڵند ڕاگرتووەودڕییان بەشەوەزەنگی تاریکی داوە. [1]
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,501 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!