ناونیشانی بابەت: دەردە ناوپۆشی منداڵدان
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
بریتییە لە درووستبوونی شانەی هاوشێوەی ناوپۆشی منداڵدان لەدەرەوەی منداڵدان وەک هێلکەدان و جۆگەی فالوب وە بە ئەگەرێکی کەمتر لە بەشە جیاجیاکانی ناوچەی سکدا درووست دەبێت کە دەبێتە هۆی درووستبوونی ئیلتیهابات و شانەی برین لە حەوزدا.
تاوەکوو ئێستا هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە دیارینەکراوە، بەڵام هەندێک هۆکار هەیە بۆ ئەگەری تووشبوون لەوانە:-
- بۆماوەیی
- گواستنەوەی شانەکانی ناوپۆشی منداڵدان بۆ ناوچەکانی دیکەی جەستە لەڕێگای خوێن و لیفمەکانەوە، بەهەمان ڕێگای بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە لە جەستەدا.
- پێوەلکانی ناوپۆشی منداڵدان بە دیواری سکەوە دوای نەشتەرگەری.
- گەڕانەوەی شانەکانی ناوپۆشی منداڵدان بۆ جۆگەی فالوپ و سک لەجێی چونەوە دەرەوە لە جەستە لەکاتی سووری مانگانە.
=KTML_Bold=لە نیشانەکانی بریتین لە:-=KTML_End=
- بوونی ئازارێکی زۆر لە کاتی سوڕی مانگانە و سەرجێی و جوڵەی ڕیخۆڵەو میزکردن.
- بوونی ئازاری درێژخایەن لە ناوچەی حەوزدا.
- ناڕێکی سوڕی مانگانە و هەبوونی خوێن لەنێوان کاتی سوڕێ مانگانە.
- دڵتێکەڵهاتن.
- نەزۆکی. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 651 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!