ناونیشان: #نێچیرڤان بارزانی# بە کێ دەوێرێ؟
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا 2#
ڕۆژی دەرچوون: #10-06-2019#
بە و دۆخەوە کە لە ناوچەکەدا هەیە، چاوەڕوانیی گەورە لە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، پێویستی بە کەمێک وردی و وریاییە. بە و تەجروبەیەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە حوکمڕانیدا کۆیکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی دەتوانێ سەرۆکێکی کاریگەر و گۆڕانکار بێت بۆ هەرێمەکەی، بەڵام ساڵان و مانگانی داهاتووش زۆر بای بەهێز لە ناوچەکەدا هەڵدەکەن، کە دەبێ وەک سەرۆک شان بداتە بەر بەرگەگرتنیان.
ئەو بەوە ناسراوە کە پیاوی شیعار و هەڕەشە نییە و ئەوە دەڵێت کە دەیکات و پێیدەکرێت. دەشزانێت هێزی خۆی و هەرێمەکەشی لەکوێدایە. بۆ نموونە هێندەی بایەخ بە بواری ئابووری و دیپلۆماسی دەدات، هێندە نایبینین بایەخی بۆ بواری سەربازی هەبێت. کەچی لەو پۆستە نوێیەیدا یەکێک لە ئیشەکانی دەبێ کارکردن بێت بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە. هەرواش دەبێ ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو ئەوەی سەلماندبێ کە ئەگەر پێشمەرگەش یەکبخرێتەوە و بەهێزیش بکرێت، هەر هێندە بەهێز نابێت کە شەڕی سوپاکانی ناوچەکەی پێ بکەیت و بە زەبری هێز بەرانبەریان ڕابوەستی. ڕاستییەکەی لەگەڵ هێزە ئێراقییەکانیش بەمنزیکانە لەڕووی پڕچەکی و ژمارە و زۆر بواری دیکە هێندە بەهێزتر نابێ، کە بتوانێت شەڕی درێژخایەنیان لەگەڵ بکات. بۆیە هەرێمی کوردستان هەمیشە پێویستی بە هێزێک یان هێزگەلێکی دەرەکی هەیە بۆ ئەوەی بیپارێزێت. ئەمەش عەیب نییە و زۆر دەوڵەتی خاوەن سەروەریی دنیاش هەن کە دەپارێزرێن.
لەڕووی دیپلۆماسییەوە ساڵانی داهاتوو ساڵانی قوورس، بەڵام پڕ دەرفەت دەبن. ڕاستە ئەمریکا هەوڵدەدات وێنەی تاکە زلهێزەکەی پاش ڕووخانی سۆڤیەت لە ناوچەکەی ئێمەدا بۆخۆی بپارێزێت، بەڵامە هەموومان دەزانین ئەو سەردەمە بەسەرچووە و هەرچەندە ئەمریکا بەهێزە، بەڵام هێزی نوێی دیکەش هەن. لە چەند دەیەی ڕابردوودا جیهان دوو بەرە بوو: بەرەی دۆستی ئەمریکا و ئەوەی دژی ئەمریکایە. ئێستا جیهان سێ بەرەی سەرەکی و چەندین هێزی نێوەڕاستیدان تێدا هەڵکەوتووە کە وادەکەن چیدیکە واشنتن قیبلەی سیاسیی عالەم نەبێت. بیر لە بەرەی ڕووسی بە ئەجێندای ئۆرۆئاسیایی و بەرەی چینی (کە زۆرتر پشتی بە سۆفت پاوەر بەستووە و سەریشکەوتووە) بکەوە. هاوکات بیر لە هێزی وەک ئێران و تورکیا و هاوپەیمانێتییەکەی فەرەنسا و ئەڵمانیا بکەوە کە هەریەکەیان شتێکیان هەیە لەنێوانی ئەو سێ بەرەیەدایە. بۆیە بەریەککەوتنی ئەو بەرانە چەندە ڕیسک بێت بۆ هەرێمەکەی سەرۆک نێچیرڤان، هێندەش دەرفەتە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بکرێتە نێوەندێکی سەرنجڕاکێش و گەشەکردوو لەو گەمانەدا. ئەمەش بە و مەرجە دەکرێ کە وەک گوتم کوردستان بیر لە هەڕەشە و ڕێگەی سەربازی لەگەڵ کەس نەکاتەوە و بزانێت لە قۆناخی نوێدا دەبێ هەموو هێزی خۆی لە بواری بەهێزبوونی سۆفت پاوەرەکەیدا خەرج بکات. جا لەمەشدا، وەک #سلێمانی# دەڵێن، کاک نێچیرڤان مەعلانە و باش پێیدەوێرێ! [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 437 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!