کێشەکەیان هەر شتێک بووبێت، گەر لەو باوکە ژنکوژە بپرسیت بۆ دوو کچ و ژنەکەت کوشت، بەدلنیاییەوە دەڵێ من خاوەنیانم و هەڵەیان هەبووە! چەمکی خاوەندارییەتی لای پیاوی کورد کەڵەگاییەکی زۆر گەورەی درووست کردووە، ڕیشەکەشی لەوەدایە کە پیاو ئەرکی بەخێوکەری دراوەتێ و کراوەتە دەسەڵاتدار بێ ئەوەی خراپییەکانی بزانرێت.
من پێم وایە دەبێ سزای لەسێدارەدان هەبێت، چونکە هەندێک تاوان هەن هی ئەوە نییە سزای کەمتر لە لەسێدارەدانی هەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ژنکوژی هەر کەم نابێتەوە، گەر ڕوئیا و تێگەیشتنی پیاو بۆ ژن و جەستەی ژن و پێگەی ژن نەگۆڕێت. ئەوەش پڕۆسەیەکی پەروەردەیی درێژخایەنە و پێویستی بە هەوڵ و کاتی زۆر هەیە.
دەیانوت ماریا جگەرەی کێشاوە بۆیە با بکوژرێ، خۆ ئەو کچە سەرپۆشی لەسەرە، بۆ دەبێ بکوژرێ!! [1]
#ھێما نیازی#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 362 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!