ئەمڕۆ چوارشەممەڕێکەوتی #10-05-2023#، بە شێوەیەکی فەرمی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی زێت کە دەکەوێتە ئیدارەی #سۆران#، لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.
کارەکانی دەستپێکردنی کردنەوەی خاڵە سنوورییەکە بۆ ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە، کە جگە لە هاموشۆی گەشتیاری، بۆ بزاڤی بازرگانی پەرەی پێ دەدرێت و بەگەڕ دەخرێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “کار بۆ ئەوە دەکرێت جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکە بەگەڕ بخرێت”.
دەروازەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکوو 8ی شەو کراوە دەبێت و پێشوازی لە هاووڵاتییان دەکات.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەکەوێتە سنووری شارەدێی شێروان مەزن، لە شارۆچکەی مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 387 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!