=KTML_Bold=ئێراق، داوایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕەتکردووەتەوە.=KTML_End=
لە ماوەی ڕابردوودا و لە میانی گفتوگۆکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا#، حکومەتی هەرێم پێشنیازی کردووە، لە باشووری ئێراق بە نەوتی بەسرە، ڕێژەی هەناردە بە بڕی 500 هەزار بەرمیل زیاد بکرێت.
پێشنیازەکە بەشێوەیەک بووە، ئەو نەوتە خاوەی ئێراق لە بەسرەوە بۆ ناوخۆ بەکاریدەهێنێت هەناردەی بکات، لەبەرانبەردا نەوتی هەرێم بەتانکەر ڕەوانەی پاڵاوگەکان بکرێت، وەک قەرەبووی ئەو نەوتە.
ئەو پێشنیازە لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە ڕەتکراوەتەوە، بەو پێیەی پێی باش نەبووە لە داهاتی نەوتی ئێراق و بەسرە بخرێتە سەر ئەو ئەژمارەی بۆ داهاتی نەوتی هەرێم کراوەتەوە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 289 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!