توێژینەوەکە لە گۆڤاری کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە و 12 هەزار کەس بەشداریان تێدا کردووە، دەرکەوتووە، نیو کاژێر درەنگ خەوتن 30٪ مەترسیی تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن زیاد دەکات.
دکتۆر لویگی فیرینی، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە ئیتاڵیا و سەرۆکی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سان ڕافایل ڕایدەگەیێنێت، لە دوو کاژێری سەرەتای خەوتندا لێدانی دڵ کەمدەبێتەوە، چونکە جەستە دەردانی هۆرمۆنی گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، بەمەش کاریگەریی لەسەر پەستانی خوێن و لێدانی دڵ دەبێت.
پسپۆڕەکەی مێشک و دەمار ڕوونیدەکاتەوە، ئەو کەسانەی تاوەکوو درەنگانی شەو دەمێننەوە و کاتی خەویان ناڕێکە مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە، چونکە جەستە کەمتر هۆرمۆنەکانی ڕێکخستنی لێدانی دڵ و گوشاری دەروونی دەردەدات.
دکتۆر ڕافایل ئاشکرای دەکات، ماوەی خەوی نموونەیی هەر کەسێک بەگوێرەی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەی دەگۆڕێت، بە جۆرێک لە هەندێک کەسدا تەنیا چوار بۆ پێنج کاژێر بەسە بۆ خەوێکی تەواو، لەکاتێکدا ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی دەڵێت: کەسێکی پێگەیشتوو پێویستە شەوانە حەوت بۆ هەشت کاژێر بخەوێت.
بەگوێرەی دامەزراوەی خەو لە ئەمریکا، پێش خەوتن پێویستە 'نەخواردنی کافایین، دوورکەوتنەوە لە خۆراکە سوێر و تیژەکان، بەکارنەهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و خۆشۆردن بە ئاوی شلەتێن' بۆ خەوێکی ئارام و کوالێتیی باش جێبەجێبکرێن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 351 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!