دایک مەدحی کچ بکا، مەگەر خاڵوان بیخوازێ.
مەدح: ستایش و پیاهەڵگوتن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) خاڵوان: مەبەست لە ماڵی برای دایکە. واتە: کچێک کە زۆر باش نەبێت، خەڵکی نەیخوازێت، دایکی بەردەوام ستایشی باشەی بکات، بۆ ئەوەی بەڕووی کۆمەڵگەدا باش پیشانی بدات، مەگەر بیدات بە کەسێکی نزیکی خۆی کە خاڵوانییەتی، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە خۆی شتێکی هەبێ، کەس باشی لەسەر نەڵێ، خۆی نەبێ.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 544 car hatiye dîtin