=KTML_Bold=بۆچى پارتى پەناى بۆ پەڕڵەمانى کوردستان برد؟
شاندى پارتى بۆ یەکێتى؛ ئەو شاندەى هاتوونەتە پیرمام هیچ دەسەڵاتێکیان نییە=KTML_End=
دواى دوو کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەکتەبى سیاسى یەکێتیى #پارتى دیموکراتى کوردستان# بڕیاریاندا پەنا بۆ پەڕڵەمانى کوردستان ببەن.
دواى ئەوەى لەماوەى هەفتەیەکدا هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتیى لە #سلێمانى# و #هەولێر# کۆبوونەوە و نەگەیشتنە ڕێککەوتن پارتى دیموکراتى کوردستان بڕیاریاندا لەسەر پرسى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان پەنا بۆ پەڕڵەمانى کوردستان ببەن.
شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان بە شاندەکەى یەکێتیان وتووە کە ئەو شاندەى هاتوونەتە ئێرە دەسەڵاتیان نییە و لەسەر ئەو پرسە دەستى دەستیان پێدەکرێت.
شاندەکەى پارتى پێیانوایە #یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان# لەسەر ئەو پرسە کات کوشتن دەکات و دەسەڵات لە لاى #بافڵ تاڵەبانى# و #قوباد تاڵەبانی#یە نەک ئەو شاندەى هاتوونەتە کۆبوونەوەکە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 295 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!