درووستکردنی بەنداوی #گۆمەسپان# لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، 50٪ی جێبەجێ کراوە و بە تەواوبوونیشی، دەبێتە گەورەترین بەنداو لە سنووری پارێزگاکە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش دوای بەنداوی #دوکان# و #دەربەندیخان# سێیەم گەورەترین بەنداو دەبێت.
عەبدوڵڵا حەمەد گەردی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: تێچووی درووستکردنی ئەو بەنداوە 95 ملیار دینارە، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە، ئێستا 50٪ی کارەکانی تەواو بووە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.
ئەو بەنداوە دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆ بکاتەوە، یەکەمجاریشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ئێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پڕۆژەی درووستکردنی بەنداودا بەکار دەهێرێت.
عەبدوڵڵا حەمەد گەردی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەنداوی گۆمەسپان بە تەواوبوونی، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەرەکەی 6 ملیۆن 125 هەزار مەتر دووجا دەبێت.
شەو و ڕۆژ کار بۆ درووستکردنی ئەم بەنداوە دەکرێت و بە تەواوبوونیشی ڕۆڵی لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دەبێت؛ هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەبووژێنێتەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 500 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!