ناونیشانی بابەت: کورتەفیلمی کوردیی (ڕێگاکان) لە فێستیڤاڵی کاندا بەشدارە
ئامادەکردنی: یادگار چاوشین
خانمە هونەرمەندی بواری فیلمسازی فیلمسازی #ئەژین کاوە#، لەسەر بانگهێشتی سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵی سینەمای کان، گەیشتە فەڕەنسا و بە کورتەفیلمی (ڕێگاکان) بەشداریی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە دەکات.
کچە هونەرمەندی لاو ئەژین کاوە، دەرچووی بەشی فلیمسازیی سینەمایە لە کۆلێژی هونەر لە #زانکۆی سلێمانی#، کچی هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما کاوە جووتیارە. ئەژین کاوە خاوەنی خەڵاتی یەکەمی دەزگای ڕوانگەیه لەسەر کورتەفیلمی (1 بۆ 6) له فێستیڤاڵی سینەمای هەولێر، بەشدارییشی لە چەندین فێستیڤاڵی سینەما کردووە لە ناوەوەی کوردستان و دەرەوە، تازەترین بەشدارییشی لە فێستیڤاڵی کانە لە فەرەنسا، بە بە کورتەفلمی (ڕێگاکان).
لەم بارەیەوە ئەژین کاوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”پێش ئەوەی بچمە ناو وردەکاریی فێستیڤاڵەکەوە، دەمەوێت بڵێم، پێشتریش چەندین خەڵاتی فلیمسازیی سینەمام وەرگرتووە له کوردستان و لە وڵاتانی تر، بەڵام یەکەمین جار له لایەن دەزگای ڕوانگه خەڵاتی باشترین کورتەفیلمم پێ بەخشرا.“
گوتیشی: ”ئێستاش لە پاریسم و بە کورتەفیلمی (ڕێگاکان )بەشدارم لە فێستیڤاڵی سینەمای (کان) لە وڵاتی فەڕەنسا، سپۆنسەری ئەم بەرهەمە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی سینەمای دهۆک بووە، چەندان ئەکتەری بەتوانا لەم کورتەفیلمەدا بەشدارن، چیرۆکی ئەم کورتەفیلمه باس لە هێرشی دڕندانەی هێزی کۆنەپەرستی داعش دەکات بۆ سەر خەڵکی سڤیلی شنگال و کوشتنی خەڵک و کاولکردنی شارەکە، ماوەی فیلمەکه 20 خولەکه، ئەوەی جێگای دڵخۆشیمه ئامادەبوونێکی زۆر هەیه بۆ بینینی فلمەکان، بەتایبەتی ڕەوەندی کوردی و هونەردۆستان که هاتوون بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەمەکەم، من سوپاسی هەموویان دەکەم ئومێدەوارم وەک کچە کوردستانیەک، خەڵاتێکی سەربەرزانە بۆ گەلەکەم و بۆ هەرێمی کوردستان بهێنەمەوه.“[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 807 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!