دار نابێتە ماشه.
ماشە واتە مەقاش ئاسنێکی دوو پەلە پشکۆی ئاگری پێ هەڵدەگیرێت، یان شتی سوورەوە کراوی لەناو تاوێر و فڕن و تەندوور پێ دەگیرێت و دەردەهێنرێت، لەبەر ئەوەی ئاسنە سوور دەبێتەوە، دار و تەختە بەرگەی ناو ئاگر ناگرێت و دەسوتێت، بۆیە لە کوردەواریدا دار و ماشە لەو ئیدیۆمەدا بەکارهێنراون و بۆ کارێک بەهیچ جۆرێک نەبێت و نەشێت دەوترێت: دار نابێتە ماشە هاوشێوەی ئەوەش وتراوە: #کفر نابێتە کاریته#. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 458 car hatiye dîtin