لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ڕووبەری 500 دۆنم، زەوی گوندێکی سەر بە ناوچەی شارەزوور کە بەگەنم چێندراوە، بە وتەی جوتیارانی سنوورەکە زیاد لە هەزار تۆن گەنمی 36 جوتیاری ناوچەکە سووتاوە، بەو هۆیەشەوە دووکەس وەک گوماڵێکراوی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراون.
ناجی عەبدولکەریم، یەکێک لە جوتیارانی گوندی کانی بەردینەی ناوچەی شارەزوور ڕایگەیاند: ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی گەنمەکانمان بە دەستی نادیار ئاگردەکرێتەوە و دەبێتە هۆی سووتاندنی بەرهەمی ساڵێکی جوتیارانی ئەم گوندەی ئێمە، بۆ ئەمساڵیش جارێکی دیکە هەمان حاڵەت ڕوویدایەوە. بە هۆکارێکی نادیار ئاگرکراوەتەوە و بەهۆیەوە زیاد لە 500 دۆنم زەوی داچێندراو بە گەنم سووتاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاد لە هەزار تۆن گەنم کە هی 36 جوتیاری سنووری گوندی کانی بەردینەیە بەتەواوی لەناو چووە، ئەگەر گوندنشینان و هاووڵاتییان و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە نەبوونایە زیانەکان زۆر لەوە زیاتر دەبوون.
ئەو جوتیارەی دەشتی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە چەند کەسێک وەک گومانلێکراو بیندراون کە پێدەچێت ئەوان دەستیان لە کردنەوەی ئەو ئاگرەدا هەبووبێت، بۆیە سکاڵای یاسایمان لەسەر تۆمارکردوون. ئەو دوو کەسەش دەستگیرکراون. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 678 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!