ئەنستیتیوتی فەڕەنسی لە #هەولێر# لەگەڵ یانەی سینەمای هونەری لاوانی دهۆک و هونەرمەند گەیلان لە پێشانگای فۆتۆگرافی بە یاوەری ئینستێلاسیۆنێکی هونەریی لەژێر ناوی نیگای یەکتربڕ نمایشێک پێشکەش دەکەن.
کۆمەڵەی یانەی سینەمای هونەری لاوانی دهۆک لە وێنەکانیاندا ئاشنامان دەکەن بە شاری دھۆک و دەتبەنە بەر ڕەنگدانەوەی نەریت و مۆدێرنیزم لە ڕێگەی دیمەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی دهۆک.
ھەروەھا گەیلان ئیسماعیل لە ئینستێلاسیۆنی هونەریدا دیدێکی دیکە سەبارەت بە کارەساتێکی دیکەی مۆدێرن، کە ئەویش کۆچبەرییە پێشکەش دەکات.
کردنەوەی ئەم چالاکییە لە ڕۆژی یەکشەممە #04-06-2023# کاتژمێر 5:30ی ئێوارە بەڕێوەچوو، تا #31-07-2023# بەردەوام دەبێت.
ئامادەکردنی بابەت: #سەوسەن سنەیی# [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 434 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!