پانکە ئامێرێکی فێنککەرەوەی زۆر بەربڵاوە و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە، بەڵام پرسیای درووستکردووە کە ئایا هەواکەی هۆکارە بۆ ئەوەی نەخۆش بکەوێت وتووشی هەڵامەت و سەرمابوون ببیت یاخود کاریگەریی نییە.
بە پێی هەواڵێکی masrawy، ئەو کەسانەی پانکە بەکاردەهێنن، بۆ ماوەیەک تووشی ئازاری ماسوولکە و هەڵامەت دەبن، هەواکەی هۆکارە بۆ وشکبوونی دەم، لوت، ئاوکردنی لوت، سەرئێشە، ئازاری قورگ و تەنانەت پرخەکردن.
توێژینەوەکان دەریانخستوە، پانکە هیچ کەسێک تووشی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون ناکات، تەنیا نیشانەکان خراپتر دەکات لەو کەسانەی کە خۆیان نەخۆشن.
لەگەڵ ئەوەشدا پانکە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی تەپ و تۆز، ئەگەر کەسێک هەستیاری بە تۆز هەبێت، تووشی ئاوکردنی چاو و لوت، خورانی قورگ و پژمە دەبێت.
هەروەها پانکە پێست و چاو وشک دەکاتەوە، ئەو کەسانەی بەکاریدەهێنن، گرنگە کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێست و قەترەش بۆ چاویان بەکاربهێنن.
بۆ ئەوەی بەهۆی پانکەوە تووشی ئازاری ماسوولکەکان نەبیت، باشترە ڕێگە نەدەیت ڕاستەوخۆ هەوای پانکەکە بدات لە تۆ، بەتایبەتی لە کاتی خەوتن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 484 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!