فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەشداری کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی ئێراق دەکات، کە تایبەتە بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئێراق.
ساڵح فەقێ، پەڕڵەمانتاری یەکێتی نیشتمانی لە پەڕڵەمانی ئێراق لەو بارەوە دەڵێت: پەڕڵەمانتارانی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی پەڕڵەمان بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی ئێراق دەکەن.
ئەو پەڕڵەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت: پڕۆژەکە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی ئێراقە، بۆیە یەکێتی لەگەڵیدایە و تەواوی پەڕڵەمانتارنیش دەنگ بە پڕۆژەکە دەدەن.
کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی ئێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ئێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #08-06-2023# بەڕێوەدەچێت، کە بڕیارە کاتژمێر 8ی ئێوارە کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی ترەوە ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکرات لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاندووە، گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەدا بە قازانجی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئەو پەڕڵەمانتارە ڕاشیگەیاندووە، وەک فراکسیۆنی پارتی بەشداری لە کۆبوونەوەی پەڕڵەمان دەکەن و دەنگیش بە بڕگە و مادەکانی پڕۆژە یاساکە دەدەن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 639 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!