کۆمەڵەی تەندرووستیی ئێسکەکان لە نەمسا ڕایگەیاندووە، فشەڵیی ئێسک واتە کەمبوونەوەی چڕی ئێسک بەهۆی شیبوونەوەی مادەی ئێسک و کونیلەداربوون و ناجێگیربوون، ئەمەش دەبێتە هۆی سنووردارکردنی جوڵە و مەترسی زۆر کەوتن و شکانی ئێسک.
کۆمەڵەکە ڕوونیشیکردەوە، هۆکارەکانی فشەڵیی ئێسک بریتین لە تەمەن، کەمی ئیسترۆجین دوای وەستانی سوڕی مانگانە، یان نەخۆشییەکانی وەک زیادبوونی غودەی دەرەقی، شەکرە، هەروەها ڕەنگە کاریگەریی لاوەکی دەرمانی وەک کۆرتیزۆن بێت.
ئەوەش هاتووە: شێوازی ژیانی ناتەندرووست ئەگەری تووشبوون بە فشەڵیی ئێسک زیاد دەکات بەتایبەتی قەڵەوی و کەم جوڵە و جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول.
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشەڵی ئێسک، کۆمەڵەکە ڕێنماییداوە کالیسیۆم بۆ جەستە دابین بکرێت کە بەزۆریی لە بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە، هەروەک سەوزە ڕەنگ سەوزەکان، وەک برۆکلی و سپێناخ، و ڤیتامینD لە ڕێگەی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە، هەروەک خواردنی ماسی چەور وەک سەلەمون و هێرینگ و ماکرێل .
جگە لە خۆراکی تەندرووست، بەردەوامیی لە وەرزش و چالاکییە جوڵەییەکانی وەک پیاسەکردن، وەرزشی بەهێزکردنی ماسوولکەکان، وازهێنان لە جگەرەکێشان و کحولییەکان و کارکردن بۆ چێژوەرگرتن لە کێشێکی ئاسایی پەیڕەو بکرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 571 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!