ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیرانی ئێراق وەفدێکی باڵای ئێراق بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئێراق سەردانی #سلێمانی# دەکات و لە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکۆڵنەوە.
#کاروان عەلی یاروەیس# ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق وەفدێکی باڵای ئێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئێراق سەردانی سلێمانی دەکات و لە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکۆڵنەوە.
وتیشی: وابڕیارە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقیش لیژنەیەکی دەرخستنی ڕاستییەکان پێکبهێنێت لە لیژنە پەیوەندارەکانی پەڕڵەمان و سەردانی سلێمانی بکەن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 536 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!