#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی ڕێککەوتنی 50 ساڵەی نەوتی نێوان #هەولێر# و ئەنقەرە، دەخاتە بەردەم محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق.
لە سەردانەکەی بۆ بەغدا و لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، نێچیرڤان بارزانی باسی ڕێککەوتنی هەولێر و ئەنقەرەی لە بارەی نەوت کردووە، کە بە ڕێککەوتنی 50 ساڵە ناسراوە.
نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت ئێراق لەسەر بنەمای ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنە گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بکات و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان بکرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی نایەوێت دۆسییەی نەوتی هەرێم لەژێر دەستی دەربهێنرێت، بۆیە دەیەوێت بەشێک بێت لەو گفتوگۆیانەی لەنێوان ئێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەم نزیکانە دەکرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 338 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!