وەزیری تەندرووستی هەرێم ، تا ئێستا ڕێکەوتی #26-06-2023# 11 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش پێنجیان گیانیان لەدەستداوە. د. #سامان بەرزنجی#، وەزیری تەندرووستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ساڵی 1947 ەوە هەیە، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی و گوازراوەیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ. باسی لەوەشکرد، ڕەنگە کەسی تووشبوو سەرەتا هەست بە نیشانە نەکات، بەڵام بە گشتی لەنێوان سێ بۆ شەش ڕۆژدا نیشانەکان لە کەسی تووشبوو دەردەکەوێت کە دیارترینیان خوێنبەربوونە لە سەرجەم بەشەکانی لەشی مرۆڤ، هەر لە سەرەتاوە دەبێت ئەم نەخۆشانە داخڵی بەشی چاودێری چڕ بکرێن نابێت لە قاوشدا بهێڵرێنەوە. د.سامان بەرزنجی ئاشکراشیکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە هەرێم 11 حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە لەو ژمارەیەش پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 513 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!