سەی دز نمەکی ناکات
ئەو سەگانەی کە بەڕەڵڵان یان ماڵین دزی لە ماڵ و خاوەنەکانیان دەکەن، سەگی دز ئەو سەگەیە خۆی مەڵاس دەدات لە هەڵێک دەگەڕێت کە تێیدا پەلامار بدات یان خواردنێک بفڕێنێت، شێخ ڕەزای تاڵەبانیش بە (گەماڵی دز) لە دەقە شیعرییەکانییدا بەکاریهێناوە، ئەو سەگانەی کە دزی دەکەن شتێکیان دەست دەکەوێت بەهۆی ملومۆوە، نمەک: خوێیە بەڵام وەکوو تام و چێژی خواردنیش بەکاردێت ئەگەر خواردنی کەسێک بخۆیت دەڵێیت: نمەکیم کردووە، ئەگەر بە کەسێک بگوترێت (سەی دز نمەکی ناکات) واتە: زۆر دەست قووچاو و ڕەزیل و نان کوێرە و بەژیانی نانێکی نەداوە بەکەس.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 199 car hatiye dîtin