گای بەیدوم لەناو گێرەی نەبی گووی نایێ
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمەش وتراوە: لەکاتی ڕاوێ گووی دێت، نێرینەی مانگا کە تەمەنی ببێتە سێ ساڵ پێی دەوترێت: گا، بۆ کاروباری ناو کێڵگە لە گاجووتییەوە تاوەکوو گای گێرەکردنی خەرمان سوودی لێ دەبینرا، بەیدومیش واتە: گیاندارێکی خراپی نالەبار، ڕیخکردنی گا لە کاتی گێرەدا خەرمانەکەی پیس دەکات و گێرەکەش تاڕادەیەک دەوەستێنێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی بێ کەڵک کە لە ئەنجامدانی کارێکدا کەمتەرخەمی و کاری نابەجێ بکات دەوترێت: گای بەیدوم لە ناو گێرەی نەبی گووی نایێ.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 300 car hatiye dîtin