زۆر هۆکار بەشدارن لە گەشەکردنی زیپکە، لەوانە چەوری پێست، بەکتریا هۆکارەکانی زیپکە، هۆرمۆنەکان، گیرانی کونیلەکان و هەوکردن. بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە ڕێجیم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە درووستبوونی زیپکەدا.
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی کاربۆهیدراتی پاڵاوتە دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە زیپکە زیاترە، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییەکانیانەوە لەسەر خێرای بەرزکردنەوەی ئاستی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی زیپکە لە ڕێگەی گەشەکردنی خانەکانی پێست خێراتر و زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەوری.
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتی پاڵاوتە بریتین لە نان، برنجی سپی، کراکەر، شیرینی، مەعکەرۆنی کە بە ئاردی سپی درووستکراوە، خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە شیرینکراوەکانی دیکەی شەکر.
توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی کە زۆرجار شەکری زیادکراو دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە زیپکە بە ڕێژەی لەسەدا 30 زیاترە، هەروەها ئەوانەی بەردەوام شیرینی و کێک دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە زیپکە بە ڕێژەی لەسەدا 20 زیاترە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 386 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!