مەسعود بارزانی، لەسەر سووتاندنی قورئان هاتە دەنگ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
کردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەک ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەمە بریندارکردنی هەست و سۆزی تێکڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین. ئەم جۆرە کردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانە و خزمەتی وتاری تاریکی و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە دەکات و لەسەر هەموو لایەک پێویستە ڕێگری لێ بکەن. [1]
#مەسعود بارزانی#
#29-06-2023#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 414 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!