پزیشکان و پسپۆڕانی زانکۆی زانستی تێگزازی ئەمریکا، دوای بەدواداچوون بۆ دەرمان و چارەسەرەکانی نەخۆشیی شەکری خوێن، بەو ئەنجامەیە گەیشتن، خواردنی ڕۆژانەی 35 گرام بادەمی برژاو بە خوێی کەمەوە، کاریگەریی باشی هەیە لەسەر ئەو نەخۆشانەی کێشەی زۆربوونی ئاستی شەکری خوێنیان هەیە.
تەنیا پێویستە 30 خولەک پێش خواردنی ژەمەکان کەڵک لە خواردنی بادەمی برژاو وەربگری. ئەم جۆرە چەرەزە کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر ئەو کەسانەش، کە کێشی جەستەیان زۆرە و قەڵەون، یاخود فشاری خوێنیان بەرزە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 284 car hatiye dîtin