ناو: بەختیار
نازناو: بەختیارە سوور
ناوی باوک: عارف عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1966
ڕۆژی شەهیدبوون: #15-02-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #سەیدسادق#
شوێنی شەهیدبوون: #خورماڵ# - چیای وشکەناو
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
بەختیار عارف عەبدوڵڵا فەتحوڵا ناسراوە بە (بەختیارە سوور) ، لە ساڵی 1966 لە شارۆچکەی سەیدسادق لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و لە شاری #مەریوان# نیشتەجێ بوونه.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
بەختیار عارف، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە تەمەنی منداڵی لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە، ساڵی 1984 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز کردووە و لە باڵی سەربازی لێژنەی ناوچەی #سوورێن# ی سەربە لێژنە لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووەتە پێشمەرگە، ئەوکات مەلا عارفی باوکی بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە و عوسمان چاوڕەش (عوسمان بەڵخەیی) بەرپرسی باڵی سەربازی لێژنە ناوچە بووە، ساڵی 1986 دوای شەهیدبوونی ڕزگاری برای لە شوێنی ئەو پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.
لە #18-02-1988# لە چیای وشکە ناوی سەربە شارەدێی خورماڵ، لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ڕژێمی #بەعس# فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوسەنگەرانی تەرمەکەی دەگوازنەوە خاکی ئێران و لە دەربەند دزڵی بە خاکی دەسپێرن. [1]