Pirtûkxane Pirtûkxane
Lêgerîn

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!


Vebijêrkên Lêgerînê





Lêgerîna pêşketî      Kilaviya


Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn Tomarkirina babetê Alav Ziman Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Em kî ne
 Babeta têkilhev!
 Mercên Bikaranînê
 Arşîvnasên Kurdipedia
 Nêrîna we
 Berhevokên bikarhêner
 Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
 Alîkarî
Babetên nû
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
08-07-2024
Burhan Sönmez
Wêne û şirove
Dibistana Sor li Cizîra Botan
29-06-2024
Aras Hiso
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
27-06-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 524,014
Wêne 106,084
Pirtûk PDF 19,748
Faylên peywendîdar 99,070
Video 1,437
Ziman
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Jiyaname
Elî Şemdîn
Wêne û şirove
Bajarê Mêrdînê di sala 1911...
Wêne û şirove
Di sala 1955an de dîlaneke ...
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergê...
Weşanên
Şerq û Kurdistan
بۆچی نەوشیروان مستەفا بەرگەی زەمەنی نەگرت و پڕۆژەکەی تێکشکا؟
Kurdîpêdiya wergirtina agahdariyê hêsantir dike, Ji ber vê yekê mîlyonek agahdarî li ser telefonên we yên destan tomar kir!
Pol, Kom: Kurtelêkolîn | Zimanê babetî: کوردیی ناوەڕاست
Par-kirin
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandina Gotarê
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی نەوشیروان مستەفا بەرگەی زەمەنی نەگرت و پڕۆژەکەی تێکشکا؟

بۆچی نەوشیروان مستەفا بەرگەی زەمەنی نەگرت و پڕۆژەکەی تێکشکا؟
ناونیشان: بۆچی #نەوشیروان مستەفا# بەرگەی زەمەنی نەگرت و پڕۆژەکەی تێکشکا؟
نووسەر: د. #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #17-05-2023#
مرۆڤ دەبێت بە ویژدانە بژیت، بدوێت و تەنانەت لەکاتی نووسینیشدا باڵانس بپارێزێت، هەروەک چۆن نەکردەیە لەسەر ئەساسی عاتیفە و عیشق بۆی نەوشیروان مستەفا ببرێتە کەشکەشانی فەلەک و وەک سیاسییەک شیعری دڵداری بۆ بهۆندرێتەوە، بەهەما جۆر نابێت ڕقی شەخسیی بکرێتە دەستکەلا بۆ لێدان لە کەسایەتی و سووکایەتیکردن پێی لەکاتێکدا خۆی لە ژیاندا نەماوە وەڵام بداتەوە، لە هەمانکاتدا ناشبێت لە مەسەلە ئەخلاقییەکاندا بێلانی هەڵبژێرین. ڕەخنە کردنی فیکر و بەتایبەتیش فیکری سیاسی ڕێگا ڕاستەکەیە هەمیشە هەم بەرهەمی دەبێت و هەمیش لانی کەمی باڵانس تێیدا پارێزراو دەبێت.
قسەیەکی سەرنجڕاکێش هەیە دەدرێتە پاڵ خانمە سیاسیی ئەمریکیی ئێلانۆر ڕۆزفێڵد کە دەڵێت: عەقڵی گەورە لە فکر و عەقڵی مامناوەند لە کەسایەتی و عەقڵی بچوکیش لە شتەکان دەدوێت و لێیان دەکۆڵێتەوە. لەسەر هەمان قافییەی ڕۆزفێڵد منیش دەڵێم عەقڵی گەورە گەورەیی بەرانبەرەکانیان ئەبینن، عەقڵە مامناوەندەکان بەشوێن گەورەیی خۆیانەوەن، عەقڵە بچوکەکان گەورەیی خۆیان لە بچوککردنەوە و سووکایەتیکردن کردن بەوانی تردا دەبیننەەوە، لەم نووسینەدا ئەوەی دەیڵێم هەرگیز مامەڵەی عەقڵێکی بچوک نییە و کاک نەشیروان وەک بەردەبازێک ناکەمە دەداتی گەورە نیشاندانی خۆم، بەڵکوو ڕەخنەیەکی سیاسییە لەو پیاوە کە گەر خۆی لە ژیاندا بمایە لەوانەبوو خودی خۆی ئەمڕۆ ئەم قسانەی بکردایە.
گەر دوقسەی دوور لە کاریزمایی کەسایەتی و دنەدانی عاتیفەی هەژارانە و ڕەجاڵانەی ڕەشۆک بکەین تێدەگەین خەباتی سیاسیی و چەکداری هەشتا ساڵی ڕابردووی ئێمە بەردەوام شتەکان لە ئەوەلیەتی ئامانج و بیرکردنەوەی سەرکردەکانی ئێمەدابووە نەوەک فیکر و بیرکردنەوەیەک بووبێت لە ناوەندەکانی بیرکردنەوە گەڵاڵە بووبێت و دواتر خەڵکی جوڵاندبێت، زۆر جاریش ئەم جوڵانە خۆیان لە بەدەستهێنانی پارە و ماڵ و شتی شەخسییدا بینیوەتەوە نەوەک بەرژەوەندی گشتی. هەر ئەمەیە وایکردووە هیچ یەکێک لەوانە بەرگەی نیو دەیەی پاش مەرگی خۆیا نەگرن و بپوکێنەوە. ئەمڕۆ لەساحەی سیاسییدا ئەوەی دەسەڵاتی هێشتۆتەوە وڵاتانی هەرێمیی و مشتێ پارە و جۆرێک لە زەبروزۆری سەربازییە، پێم سەیرە تا ئێستا ئەکادیمیسیان و منەویرەکانی حیزبەکانی کوردستان ناتوانن قەناعت بە سەرکردەکانیان بهێنن کە چ داهاتوویەکی خراپ چاوەڕێیان دەکات بەهۆی ئەوەی وەک عەقڵێکی بچوک بەقەولی ڕۆزفێڵد شتەکان نەوەک بۆچوونەکان لە سەنتەری بیرکردنەوەیاندان، نەک هەر نامێننەوە و بەرگەی زەمەن ناگرن بەڵکوو زۆر بە خراپیش مێژوو یادیان دەکاتەوە و کەس ڕەحمەتێک بۆ گۆڕی بابانیان نانێرێت. خۆ دۆخی ئۆپۆزسیۆنیش زۆر باشتر نییە لەوەی دەسەڵات. خوێندنەوە بۆ گۆڕانەکەی نەوشیروان مستەفا و تێکشانی پاش خۆی کتومت بۆ هەموو جوڵەیەکی دژە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش ڕاستە.
گۆڕانەکەی نەوشیروان مستەفا کۆمەڵێک دروشمی بێ تیۆریی بوون خۆیان لە ڕەتکردنەوەی سیستم و بکەرەکانییدا دەبینییەوە. هەموو تێز و دۆکترینەکەیان لە ڕەتکردنەوەی ئەکادیمی و سیاسی و بازاڕیی دەسەڵاتدا خۆی دەبینییەوە، گۆڕان خاوەنی جوڵەیەکی لەخۆ و سرووشتی و سەربەخۆ نەبوو، ڕاستە ئایدۆلۆژیی سەنتەر نەبوون، بەڵام خاوەنی تیۆریایەکی سیاسیی نەگۆڕیش نەبوون.
گەر گۆڕان سەرکەوتووش بوایە لە قڵپکردنەوەی سیستمەکە و گوریسی حوکمڕانیی بگرتایەتە دەست، دۆخی خەڵک ئەمڕۆ لەوەی ئێستا باشتر نەدەبوو، چونکە هەموو جیهانبینیی گۆڕان ئەنەرژیی لە نەفیکردنی بەرانبەرەوە وەردەگرت بە بێ ئەوەی پێشتر خۆی خاوەنی تیۆریایەکی پتەو بووبێت. گۆڕان باوەڕی بە سیستمە ڕزیوەکە هەبوو بەڵام بکەرەکانی ڕەتدەکردەوە، هەر بەڕازیبوونی بە چوونە نێو هەڵبژاردنێک لە سیستمێکی ڕزیودا لە گۆڕینی سیستم پاشگەزبوویەوە. نەفیکردن و ڕەتکردنەوەی زوڵمی زاڵم گرنگە و دەشێت ببێتە خاڵی دەستپێک، بەڵام نەکردەیە بتوانێت ئیدامە بە خۆی بدات و بەرگەی بەرزی و نزمیی ڕۆژگار بگرێت گەر بێوو جگە لەم نەفیکردنە هەوڵێکی جیدی و تیۆری بۆ کارکردنی ئیجابی نەبێت لە دوای خستنی سیستم. جیهانبینی گۆڕان بۆ ئاییندەی سیاسیی لێڵ و ناڕون و کەسی یەکەم پەرەستبوو وەک ئەوەی یەکێتی و پارتی. گۆڕان تەنیاوتەنیا نەفیکردنەکەی ڕوون بوو. ئەوەی هەیبوو دنەدانێکی هەیەجان و سۆز و عاتیفەی جەماوەر بوو بەهەمان مۆدێلە ستالینییەکەی حیزبی تەقلیدیی کوردی. دیارە ئەمەندەش بەس نەبوو بۆ سەرڕێکخستنی پارادایمێکی نوێی سیاسی، هەڵگەڕانەوەی وەزیر و پەڕڵەمانتار و کاربەدەستانی گۆڕان بۆ مشتێ ماڵی دونیای پارتی هۆکاری سەرەکی پشت کەوتنی گۆڕان نەبوون، ئەوەی گۆڕانی کردە پەندێکی سیاسیی بۆ جووڵانەوە ڕادیکاڵ ئیسڵاحییەکانی دیکە نەبوونی ڕوئیاو تیۆرییایەکی پتەوی سیاسیی بوو بۆ جوڵە سیاسییەکانی ، واتە گۆڕان نەیتوانی کاریگەریی کاریزمای کەسی یەکەم بۆ سیستم تێپەڕێنێت.
=KTML_Bold=چارەسەر چییە؟=KTML_End=
ئەوانەی ئەمڕۆ لەجۆری ئەحزابی وەک نەوەی نوێ و ئیسلامییەکان کە دەیانەوێت پاردایمێکی نوێ سەرڕێبخەن بۆ سیاسەتێکی جیاواز دەبێت سەرەتا لەمسەرەوە تەواوی قسەی خۆیان بکەن، ڕادەست بە واقیع نەبن، هەوڵی ڕادەستکردنی واقیع بدەن بۆ ئەو سیستمە تیۆرییەی کە دەیانەوێت بانگەشەی بۆدەکەن ٚمن پێم وایە نیانە. گەر واقیع تەسیلم بە بیرکردنەوەکان نەکرێن، دواجار بیرکردنەوەکان خۆیان خودبەخود ڕادەست بە واقیعەکە دەبنەوە. کەسایەتی سەرکردی سیاسیی پێش هەموو شتێک دەبێت خاوەنی پارادایم و دۆکترینێکی تۆکمەی سیاسیی بێت کە لە هەناوی خۆی و کۆمەڵگەکەیەوە سەرچاوەی گرتووە و هاوردەی هیچ شوێنێکی دیکە نییە. هەنگاوبەهەنگاو خۆی ڕەخنەی بکات و خاڵە لاوازەکانی دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی بەڕاستی پێش خەڵک خۆی تێبگات لەوەی کە چی دەوێت و هەنگاو بۆ کوێ دەهاوێت.
ئەو سەرکردانەی بانگەشەی پارادایمی نوێ دەکەن دەبێت زۆر وریا بن، بە حوکمی ئەوەی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق موسوڵمانن دەبێت سەرەتا بەڕوونی لەمسەرەوە ئازایانە و بە بێ موجامەلە و خاترگرتن قسە لەوە بکەن ئایا دین و سیاسەت، دین و حکومەت، دین و تاکەکەس، مینبەر و ستەیج چ ڕۆڵێکیان دەبێت لە جوڵە سیاسییەکەی ئەماندا، ئایا دوو شتی لێک جیاوازن یا دوشتی تەواوکارین و پێکەوەبوونیان مەیسەر و گونجاوە؟ گەر جیاوازن چۆن، گەر کۆک و تەبان چۆن؟ ڕۆڵی دین چی دەبێت لە سیاسەت و ئاڕاستەکردنیدا؟
ئەوان دەبێت لە پرسیاری کێ وە بگوازنەوە بۆ پرسیاری چۆن، لە پرسیاری کێ چ شوناسێکی هەیە حوکم دەکات ەوە بگوازنەوە بۆ پرسیاری چۆن حوکم بکرێت
دواتر دەبێت بەڕوونی دیدی خۆیان لەمەڕ چەمکەکانی گۆمەڵگای مەدەنیی، عەدالەت، ئازادیی بێمەرج، مافەکان، پەروەردە، ئەخلاق لە کۆمەڵگەیەکی موحافیزکار و مولتەزیم بە ئایین، دۆز و مافەکانی ژنان و پێودانگەکانی لەگەڵ دونیای نوێ و مەبادیئەکانی دیموکراسیی، سیستمی ئابووریی و بانک، سەرچاوە سرووشتییەکانی ژێر زەوی و سەرزەوی، هتد دەرببڕن.
بەبێ ئامادەسازییەکی لەم جۆرە هیچ هێزێکی سیاسیی ناتونێت یەک هەنگاو بچێتە پێشەوە. گەر شتێکی کەمتر لەمە سەرڕێ بخرێت هەر لەمنداڵدانی دایکیدا لەبار دەچێت وەک چۆن ئەزموونی گۆڕان لەبارچوو.
=KTML_Bold=ئایا تاکە کەس دەتوانێت چاکسازی بکات؟ شاسوار عەبدولواحید بەنموونە:=KTML_End=
چاکسازی هەمیشە و لە هەمووشوێنێک دەبێت دەلیلیی بن نەوەک عیللەتیی، واتە پشتئەستوور بن بە ئەزموونکردن، ڕەخنەکردن و سەلماندن نەوەک پشتئەستووربن بە کارزیمای کەسی یەکەم یا سەرکردە. دەلیل سەلماندنی دەوێت لەکاتێکدا عیللەت کەسی خاوەن کاریزمای پێویستە، سەرمایەدار، دیکتاتۆر، یا کەسێکی هەڵقوڵاوی نێو دامەزراوەی سەربازیی دەوێت.
لە قوتابخانە تەسەوفییەکاندایە شێخ یا سەرکردەی تەریقەت ڕۆڵەکەی ڕۆڵێکی عیللەتییە، بەهۆی کاریزمیی خۆی و کاریگەرییە ڕۆحییەکەیەوە شێخ مورید و دەروێشەکەی دەخاتە نێو داوی خۆیەوە و بە بێ ئەوەی بوارێک بۆ پرسیار و وەهم و گومان بهێڵێتەوە سەراپا ژیان و بیرکردنەوە و جیهانبینیی کەسی سالیک یان مورید دەگۆڕێت. قاڵیان دەکات بە حاڵ، بە پێچەوانەوە لە قوتابخانە فەلسەفیی و سیاسیی و فیکرییەکاندا دەلیل ڕۆڵی سەنتەر دەبینێت. کەسی سەرکردە دەبێت توانایی ئەوەی هەبێت بە دەلیل قەناعەت بە شوێنکەوتووەکانی بکات کە دەیەوێت چ گۆڕانکارییەک لە دید و جیهانبینی و ژیانی ئەواندا بخوڵقێنێت و بە ئەزموون ئەمەشیان نیشان بدات.
گەرهاتوو چاکسازییەک عیللەتی و شەخسپەرەست بوو، ئەوا ناتوانێت پارادایم و تێۆریایەکی پتەو سەرڕێبخات، بەنەمانی کەسی یەکەم هەموو جووڵانەوەکە دەگەڕێتەوە خاڵی سفر و لە باشترین حاڵەتیشدا بەپاساوی مانەوەیەکی لاوازی خۆی دەبێت ڕادەستی زۆر و زێڕ و تەزویری ئەو سیستمە ببێتەوە کەسەرەتا دژی دەوەستایەوە.
=KTML_Bold=ئەنجام:=KTML_End=
ئەوانەی ئەمڕۆ نیازی جوڵەی نوێیان هەیە نابێت هەڵەی هەشتا ساڵی ڕابردوو دووبارە بکەنەوە، نابێت بێ تیۆریا جوڵە بکەن و بیر کردنەوە بکەنە دەرەوەی جووڵانەوەکانیان، جوڵەکانیان دەبێت پشتئەستووربێت بە مەعریفە و دەلیل نەوەک عیلەت و کاریزما و سامان و زەبروزۆر و چاوسوورکروونەوەی کەسی یەکەمی هەڕەمەکە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 42 car hatiye dîtin
Haştag
Gotarên Girêdayî: 2
Pol, Kom: Kurtelêkolîn
Dîroka weşanê: 17-05-2023 (1 Sal)
Bajêr: Silêmanî
Cureya belgeyê: Zimanî yekem
Cureya Weşanê: Born-digital
Kategorîya Naverokê: Rexneya Siyasî
Kategorîya Naverokê: Lêkolînewe
Kategorîya Naverokê: Ramiyarî
Kategorîya Naverokê: Doza Kurd
Welat- Herêm: Başûrê Kurdistan
Ziman - Şêwezar: Kurdî ,Başûr - Soranî
Meta daneya teknîkî
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
Kalîteya babetê: 99%
99%
Ev babet ji aliyê: ( Humam Tahir ) li: 30-06-2023 hatiye tomarkirin
Ev gotar ji hêla ( ئاراس ئیلنجاغی ) ve li ser 30-06-2023 hate nirxandin û weşandin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ve li ser 03-04-2024 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet li gorî Standardya Kurdîpêdiya bi dawî nebûye, pêwîstiya babetê bi lêvegereke dariştinî û rêzimanî heye!
Ev babet 42 car hatiye dîtin
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Jiyaname
Ferhad Merdê
Pirtûkxane
Çand û Civak
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Kurtelêkolîn
Rojnameya Şerq û Kurdistan
Kurtelêkolîn
Jules Verne Nasiya Xwe Dide Kurdan
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Jiyaname
KUBRA XUDO
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Cihên arkeolojîk
Temteman
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Jiyaname
AYNUR ARAS
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Kurtelêkolîn
Kurd û Eskîlstuna, xîçek dîrok
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Kurtelêkolîn
Kurdên Batûmê

Rast
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Elî Şemdîn
Wêne û şirove
Bajarê Mêrdînê di sala 1911an de
13-07-2024
Aras Hiso
Bajarê Mêrdînê di sala 1911an de
Wêne û şirove
Di sala 1955an de dîlaneke Kurdên Azerbaycanê
13-07-2024
Aras Hiso
Di sala 1955an de dîlaneke Kurdên Azerbaycanê
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
13-07-2024
Sara Kamela
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Weşanên
Şerq û Kurdistan
17-07-2024
Burhan Sönmez
Şerq û Kurdistan
Babetên nû
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
08-07-2024
Burhan Sönmez
Wêne û şirove
Dibistana Sor li Cizîra Botan
29-06-2024
Aras Hiso
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
27-06-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 524,014
Wêne 106,084
Pirtûk PDF 19,748
Faylên peywendîdar 99,070
Video 1,437
Ziman
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Jiyaname
Ferhad Merdê
Pirtûkxane
Çand û Civak
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Kurtelêkolîn
Rojnameya Şerq û Kurdistan
Kurtelêkolîn
Jules Verne Nasiya Xwe Dide Kurdan
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Jiyaname
KUBRA XUDO
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Cihên arkeolojîk
Temteman
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Jiyaname
AYNUR ARAS
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Kurtelêkolîn
Kurd û Eskîlstuna, xîçek dîrok
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Kurtelêkolîn
Kurdên Batûmê
Dosya
Enfalkirî - Zayend - Nêr Enfalkirî - Netewe - Kurd Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Kurtelêkolîn - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Çand - Mamik - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Enfalkirî - Welat- Herêm - Başûrê Kurdistan Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Çand - Mamik - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Enfalkirî - Cureyên Kes - Çalakwanê siyasî Enfalkirî - Cureyên Kes - Enfakirin

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 0.235 çirke!