ئەگەر شەوانە پرخەپرخت هەیە و بە پرخە لە کاتی خەوتندا کەسانی دەوروبەرت ئازار دەدەی، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە، بۆ ئەوەی کەمتر تووشی ئەم حاڵەتە ببی، سەرەتا پێویستە بە شاندا بخەوی و هیچ کات لەسەر پشت مەخەوە، وا باشترە بالیفەکەت نەرم نەبێت، پێویستە سەرینەکەت کەمێ بەرز بێت.
پێویستە بە شێوەیەک بخەویت، کە بەئاسانی بتوانیت هەناسە بکێشیت، چونکە لە کاتی خەودا ئەگەر وەکوو پێویست نەتوانیت هەناسە هەڵبکێشیت، تووشی حاڵەتی پرخەپرخ دەبیت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 310 car hatiye dîtin