ژیانی هاوبەشیی نێوان دوو خۆشەویست، یان دوو هاوسەر، بریتییە لەو کات و ساتە خۆش و ناخۆشانە، کە پێکەوە بەسەری دەبەن. کاتێک نەزانانە لە هەندێک ئاکاردا هەڵە دەکەن، لەبەرانبەر یەکتردا تووشی بەدتێگەیشتن دەبن، نەخاسمە ئەو هەڵانەی سەبارەت بە ژیانی سێکسیی هاوسەرانەوە بێت. دەروونناسان پێیان وایە، هەر یەک لەم هەڵانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هابەشی هاوسەران دەبێت.
=KTML_Bold=ئەو هەڵانەش، کە پێویستە دووبارەیان نەکەیتەوە ، بۆ ئەوە نەبنە کێشەی هەرە گەورەی ژیان بریتین لە:=KTML_End=
1- لە کاتی خەوتن و لە ژووری خەوتن باسی کێشەکانتان مەکەن.
2-لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیەک لەگەڵ هاوسەرەکەت، ژووری خەوت جیا مەکەوە.
3- باسی پەیوەندییەکانی ڕابردووت بۆ هاوسەری ژیانت مەکە و فشار لەسەر هاوسەرەکەت درووست مەکە، کە ڕابردوو و پەیوەندییەکانی ڕابردووی خۆی بگێڕێتەوە. ڕابردوو ڕابڕد و گرنگیی پێ مەدە.
4- هیچ کات بەرانبەر هاوسەرەکەت شەرم مەکە.
5- لە کاتی خەڵوەتکردن لەگەڵ هاوسەرەکەتدا، خۆت بە مۆبایلەوە سەرقاڵ مەکە.
6- هیچ کات ڕەخنە لە ڕوخسار، یاخود لەشولاری هاوسەرەکەت مەگرە و لەو ڕووەوە مەیشکێنەوە.
7- لە کاتی جووتبوون لەگەڵ هاوسەرەکەتدا، ناچاری مەکە بە ئەنجامدانی هەندێک کاری نائاسایی، کە دڵخوازی نییە، چونکە ساردی لەنێوانتان درووست دەبێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 618 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!