ڤیتامینی جۆری E یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کاریگەریی باشی هەیە لەسەر هۆرمۆنەکانی هێلکەدانی خانمان.
بەگوێرەی زانیاریی پزیشکانی ئەمریکی، ئەم ڤیتامینە ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ئاسایی ڕادەگرێت و ناهێڵێت لەم ڕووەوە کێشە بۆ خانمان درووست ببێت.
هەندێک لەو خۆراکە بەسوودانە، کە دەوڵەمەندن بە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی جۆری E، بریتین لە: گوڵەبەرۆژە و کونجی، بەگشتی خانمان پێویستە ڕۆژانە کەڵک لەو جۆرە خۆراکانە وەربگرن، کە فۆرمی هۆرمۆنەکانیان ناشێوێنێت، بگرە کاریگەریی باشیشی دەبێت لەسەر هۆرمۆنی ژنانە بەپێچەوانەوە، خانمان تووشی نەخۆشیی هێلکەدان و ساردبوونەوەی سێکسی دەبن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 412 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!