=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە، ، ، ، =KTML_End=
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو زێبا عەبدولواحید
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زێبا عەبدولواحید) خوشکی شەهیدی سەرکردە (جەعفەر عەبدولواحید) م بیست.
خاتوو زێبای کۆچکردوو، خوشکێکی گەورە و ئازیزمان و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر بوو، خوشکی شەهید جەعفەر عەبدولواحید گەشمەردەی نەمری یەکێتی و نموونەی خۆڕاگریی و هەڵوێستبەرزیی بوو کە گیانی پاکی بەخت کرد و شکۆمەندی بۆ گەلەکەمان و یەکێتی تۆمارکرد.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه راجعُون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=