کات گرنگترین بەشی ژیانە و دەبێتە تەمەنی تۆ، بۆیە سات بە ساتی بەفیڕۆ مەدە و خۆشی و ناخۆشیت قبووڵ بێن، گرنگە کەڵک لەم خاڵانە وەربگریت بۆ ئەوەی ساتەکانی ژیانت بەهەدەر نەدەیت.
1. پێش هەمووشتێک بیر لەوە بکەوە و باوەڕی تەواوت هەبێ کات کەمە و ژیان کوورتە تێدەپەرێ، بۆیە بۆ هەمووشتیک تەمەڵی مەکە و دوایمەخە.
2. بۆ هەرشتێک دەتەوێ بیکەیت بیربکەوە و بزانە چەند کاتی دەوێت، بەپێی ئەوە کارەکانت دابەشبکە.
3. لە کاتژمێرێکەوە تا ڕۆژ و هەفتە و مانگ و ساڵێک، کاتەکانی پشوو لەبیرنەکەی. چونکە پشووە وادەکا ماندوو نەبی، باشتر و بە وزەیەکی زۆرەوە دەستپێبکەی، گەر وانەبێ ماندوو دەبی ئەوکاتە درەنگتر تەواو دەبێ و هەمیشە باشتر نابێ کارەکەت.
4. هەرگیز بۆ هیچ شتێک لە ژیانتدا بێپلان دەست پێمەکە، چونکە کاتێکی زۆر بە هەدەر دەدەیت و هەنگاوی داهاتووت نازانیت چی دەبێت.
5. لەبیرتبێت لە هەر کاتێکدابی کەڵک ببینە لە فێربوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تا بتوانی هەنگاوەکانت باشتر و کاتی کەمتر بوێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 333 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!