نەڕسترایە و نەپەشترایە، شرقە شرقێ جۆرانه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نەڕسترایە و نەپەشترایە، شرقە شرقی جۆرایە) ، لە وراتی #کۆیە# وتراوە: هێشتا کەری نەکڕیووە، ئاخوڕی لۆ دەکات، ڕێستن: کرداری ڕستنی خورییە بۆ بەن و دەزوو، پەشتن: کشتەک یان بەن و دەزووی بادراوە، ئەگەر خوری نەڕێسڕی و نەپەشترێ ئەوا گلۆرەمان نابێت ئەدی چۆن وەستای جۆڵایی شرقەشرقی لە کارگەی دەهێنێت، هەڵبەت ئەوە بۆ ئەوە وتراوە هێشتا هیچ نەبووە و نەکراوە ئەو بەزم و ڕەزمەت لە چییە؟ یان ئەو هات و هاوارەت لە چییە؟ یان هێشتا کیژەی لێ مارە نەکراوە بە دایکی کچەی دەڵێ خەسوو، بۆ کاری لەو شێوەیە لە #خۆشناوەتی# دا وتراوە: نەڕسترایە و نەپەشترایە، شرقە شرقی جۆرانە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 59 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!