ئەوەی بیرێ و بیکا شێرە، ئەوەی نەیرێ و بیکا مێره
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوەی بیرێ و بیکا شێرە، ئەوەی نەیرێ و بیکا مێرە) ، پیاو خەسڵەتی گەورەی پێدراوە وتراوە: ئەوەی نێر بێت مەرج نییە پیاو بێت، ئەو کەسەی لەسەر پێیانە و ئامادەیە قوربانی بەکات و جەستەی خۆی بدات لەسەر وتە و قسەیەکی خۆی پێ وتراوە پیاو، هەندێ پیاو بەئاشکرا قسەیەک دەکەن و جێبەجێشی دەکەن ئەوە خاسیەتی شێری دەدەنە پاڵ، ئەو پیاوانەی بێ دەنگن و کاری خۆیان بەبێ دەنگی دەکەن وەکوو تۆڵەکردنەوەی بی هەڕەشە و گوڕەشە بە و کەسانەش دەوترێت: مێرە بەخوا میردە یان بەخوا مەردە، ئەو دوو حاڵەتە لە خۆشناوەتیدا کراوە بە و ئیدیۆمە وتراوە: ئەوەی بیرێ و بیکا شێرە، ئەوەی نەیرێ و بیکا مێرە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 275 car hatiye dîtin