میوە زەردەکان زیاتر بە دژە هەوکردن ناسراون و لەم ڕووەوە سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنن. بەگوێرەی زانیارییەکانی پسپۆڕانی خۆراک لە ماڵپەڕی فەرمی (خۆراکی تەندرووست) دا، لیمۆی ترش دژی هەوکردنەکانی جەستە کار دەکات.
لیمۆی زەردی شیرینیش بەهەمان شێوە، جەستە لە هەوکردن پاک دەکاتەوە .ئەنەناس، کە میوەیەکی زەرد ڕەنگە، بۆ فشاری بەرزی خوێن زۆر بەسوودە. قەیسی جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە مەوادی کانزایی، بۆ تەندرووستیی دڵیش بەسوودە و لە کۆتاییدا مۆز ماسوولکەکانی جەستە بەهێز دەکات. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 263 car hatiye dîtin