ئەمیندارى گشتى #یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان# هێرش دەکاتە سەر حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت: هەرێمی کورستان دەیان ساڵ خەباتى بۆکراوە و خوێنى بۆ ڕژراوە و شۆڕشى بۆکراوە و ئەمڕۆش کە هاتووەتە بەرهەم، کراوەتە قوربانى ناکۆکى و ناتەبایی و من منۆکێى چەند بەرپرسێکى نابەرپرس.
#سەڵاحەدین بەهادین# ئەمیندارى گشتى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان لە وتارێکدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەیان ساڵ خەباتى بۆکراوە و خوێنى بۆ ڕژراوە و شۆڕشى بۆکراوە و ئەمڕۆش کە هاتووەتە بەرهەم، کراوەتە قوربانى ناکۆکى و ناتەبایی و من منۆکێى چەند بەرپرسێکى نابەرپرس.
سەڵاحەدین بەهادین دەڵێت: هەرێمى کوردستان بەتایبەتى و ناوچەکە بەگشتى، بە زنجیرەیەک لە قەیران و کێشەى گەورەدا تێدەپەڕێت، ئەوەى زیاتر یەخەمان دەگرێت، کێشەکانى هەرێمى کوردستانە، هەرێمێک کە دەیان ساڵ خەباتى بۆکراوە و خوێنى بۆ ڕژراوە و شۆڕشى بۆکراوە و ئەمڕۆش کە هاتووەتە بەرهەم، کراوەتە قوربانى ناکۆکى و ناتەبایی و من منۆکێى چەند بەرپرسێکى نابەرپرس، بەداخەوە.
بەبڕوای ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ لە بۆشایى یاساییدایە، ئەوە بۆ جارى دووەمە پەڕڵەمانى کوردستان تەعتیل دەبێت، یان دۆخێک ئەسازێنن کە پەڕڵەمان نەمێنێت، لەجیاتى قەدرزانینى ئەو دەزگایە و کارى پەڕڵەمانیی، دۆخێک درووستدەکەن کە پەڕڵەمان بوونى نەمێنێت، کە ئەویش نەما، هەموو دەزگا و دامەزراوە سیادیەکانى دیکەش دەبنە کاربەڕێکەر و ماوەبەسەرچوو، ئەمەش سەقەتی و عەیبداریەکى گەورەیە دواى زیاتر لە 30 ساڵ گەلى کوردستان حاڵى واى لێهاتبێت کە قەرزاربێت و بازاڕى کەساس بێت و بێزاریش هەموو گەنجى ئەم وڵاتەى گرتبێتەوە، ئەمەش حاڵى دارایی و ئیداریى و سیاسییەکەى بێت، پەیوەندییەکانیشى ئەوەبێت کە ناتوانین بڵێین پەیوەندیی، زیاتر لە پابەندى مەشبوﮪ دەچێت، بەداخەوە نەدەبوو وابێت.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، نەزانکاریى و نا دڵسۆزى واى لەم وڵاتە کردووە و بەم دۆخەى گەیاند، دڵم نایات شتى تر بڵێم ئەگینا شتى تریش هەڵدەگرێت، دەبوو هەڵبژاردن بکرێت بەڵام نەکراو دواخرا، ئەو بێئومێدیەى کە هەیە ڕۆژ بەڕۆژ کارى لەسەردەکرێت بەردەوامبێت، تاکڕەویى و هەرکەس بۆخۆى هەرکەس لە دەڤەر و زۆنى خۆى، هەمە کارە بێت و لەبەریشى بڕوات، ئەمە حاڵەتێکى ناتەندرووستە و بەرهەمەکەشى زۆر خراپ دەبێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 476 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!