داوا لە حکومەتی فیدراڵی ئێراق دەکرێت، دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت و فشار بخاتە سەر حکومەتی هەرێم کوردستان بۆ ڕادەستکردنی هەموو ئەوانەی تۆمەتبارن و لە #هەولێر# خۆیان پەناداوە.
ئەحمەد شەهید سەرکردە لە بزووتنەوەی یاسایی ڕایگەیاندووە، هەرێم بووەتە پەناگەیەک بۆ هەموو ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون، بەتایبەتی ئەوانەی بە گەندەڵی و بردنی پارە تۆمەتبارن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر شوێنێک لە ئێراقدا تاوانبارانی تێدابێت، پابەندە بە ڕادەستکردنی بە دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەو پابەندییەی نییە..
باسی لەوەش کردووە، حکومەتی ئێراق نیگەرانە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئامادەنەبوونی بۆ ڕادەستکردنی کەسانی داواکراو بەتایبەت تیرۆریستان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 317 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!