بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی #09-07-2023# هەردوو وەفدی باڵای #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پیرمام کۆببنەوە.
سالار لالە سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی و ئەندامی وەفدی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بەسایتی ڕەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی ڕاگەیاند: کۆبوونەوە باڵاکەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی ڕابردووی نێوان هەردوولایە و بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە.
پرسی هەڵبژاردن و بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت، سالار لالە سەرحەد وای وت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 414 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!