خەسوێ چاک جووتە گایە، خەسوێ خراپ لینگە گایە
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خەسوێ چاک جووتە گایە، خەسوێ خراپ لینگە گایە) ، لە وراتی #کۆیە# وتراوە: خەسووی چاک بە فەلاحەتییەک هەیە، بەڵام لە خۆشناوەتیدا خەسووی باشیان بە (جووتەگا) داناوە، لە کۆندا بەتایبەت لە هەرد و کێو و لاپاڵی خۆشناوەتی لە دۆڵەکانی (#مەلەکان# و سماقوڵی و #بالیسان# و #هیران# و #نازەنین# ) ئاژەڵی گاجووت زۆر بەنرخ بووە چونکە هەموو کاروبارێکی گواستنەوە و کێڵان و جووتکردن و گێرەکردنی پێکراوە ئەوەی جووتە گایەکی جووتکردنی هەبووایە، ئەوا کەسێکی بەختەوەر و هەبوو بووە و پەکی لە هیچ نەکەوتووە، بەڵام ئەوەی لینگە گایەکی هەبێت واتە: یەک گای جووتکردنی هەبووایە، بەناچاری لەگەڵ کەرێک کاری پێکردووە و لەکوردەواریدا ئەگەر کەسێک یەک گای هەبووایە پێیان دەوت: (کابرای کەروگا) ، چونکە کارکردن بە کەر و گایەک خاوەنەکەی زۆر ماندوو دەکرد، بۆ هەردوو حاڵەتی خەسوی باش و خراپ خۆشناوەتی وتویەتی: خەسوێ چاک جووتە گایە، خەسوێ خراپ لینگە گایە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 302 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!