بووک لەسەر زینی یاڕزق و یانسیب
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بووک لەسەر زینی یاڕزق و یانسیب) ، وتراویشە: #بووک لەسەر زین دەگەڕێتەوه# ، لە کۆندا کاتێک ژن بە ژنە و زەماوەند دەکرا، بووکیان دەخستە سەر وڵاغەبەرزە و ئێستر و ئەسپ و ماین و بارگیر و گوێدرێژ لەبری ئۆتۆمبیلی زەمانە، ماین و ئەسپ لەبری کوورتان زینیان لەسەر پشت بوو، بووک دەخرایە سەر ئەو زینە و بۆ زاوای دەگوازرایەوە، زۆرجاران لەکوردەواریدا واڕێکەوتووە بەهۆی کێشە و گرفت و ڕووداوێکەوە بووک لەسەر زین گەڕێنراوەتەوە و ژن بەژنەکە سەری نەگرتووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم سەبارەت بە (قیسمەت و نسیب) نەبوونی شتێک لە کوردەواریدا بۆ ئامۆژگاری و زانیاری و دڵدانەوە وتراوە: بووک لەسەر زینی یاڕزق و یانسیب. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 262 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!