پزیشکان و پسپۆڕان لە ڕووی زانستییەوە دەیسەلمێنن، خانمان زیاتر لە پیاوان پێویستییان بە خەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، خانمان بەدرێژایی ڕۆژ ئەرکی جیاواز لە ئەستۆیانە و چەندین کار بە یەکەوە دەکەن.
مێشکی خانمان بەراورد بە پیاوان پێویستی بە کاتی زیاترە تا پشوو بدات و خۆی نوێ بکاتەوە، بۆیە خانمان پێویستیان بە خەوی زیاتر هەیە، هەروەها دەیسەلمێنن، ئەو خانمانەی کێشەی خەویان هەیە و کەم دەخەون، ئەگەری زیاترە تووشی خەمۆکی و حاڵەتی تووڕەیی ببن، لە حاڵێکدا ئەم حاڵەتانە لە پیاوانی کەمخەوا کەمتر دەبینرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 371 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!