لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە سەرخەوشکاندن لە ڕۆژدا واتلێدەکات هەست بە نوێبوونەوە بکەیت و وزەت پێ دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی بۆ مێشک هەیە.
لە توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکیدا کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە کراوە کە تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 69 ساڵدایە، دەرکەوتووە سەرخەوشکاندن لە ڕۆژدا دەبێتەهۆی هێواشکردنەوەی پڕۆسەی بچوکبوونەوەی مێشک، کە لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ڕودەدات.
لێکۆڵەرەوەکان دەریانخستوە جیاوازی هەیە لەنێوان قەبارەی مێشکی ئەو کەسانەی بە بەردەوامی سەرخەو دەشکێنن لەگەڵ ئەو کەسانەی نایکەن، بەشێوەیەک کە جیاوازییان لەنێوان 2.6 بۆ 6.5 ساڵی پیریدایە.
دکتۆرە ڤیکتۆریا گارفیلد، لە بەشی تەندرووستی و پیریدا، لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لەسەر هەندێک لەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر کرابوو، دەکرێت سەرخەوشکاندن لە ڕۆژدا کە یارمەتیدەر لە پاراستنی لە تەندرووستی مێشک کاتێک تەمەن بەرەو هەڵکشان دەڕوات. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 322 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!