لەترسی گێرێ، بویتە حوشتر
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە ترسی گێرێ، بویتە حوشتر) ، گێرەکردنی خەرمان بە ئاژەڵی وەکوو (ئێستر و ئەسپ و گوێدرێژ و گا) کراوە، دواتریش بە جەنجەڕ کە زۆربەی جاران ئێستر ئەو ئامێرەشی ڕادەکێشا هاوشێوەی دەوری نعورەکان و پڕ ئاو بوونی دەولکەکان لە بیر و گۆم و چەمەکاندا، حوشتر نەزانراوە گێرەی پێ کرابێت بەتایبەت لە کوردستاندا چونکە کاری سەرەکی حوشتر بار گواستنەوەیە لە بیابانەکاندا، هەندێک کەس بۆ خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی کارێک بیانوویەکی سەمەرە دەهێننەوە بۆیە وتراوە: لەترسی گێرێ، بویتە حوشتر. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 184 car hatiye dîtin