دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی #12-07-2023#، سەرۆکی یەکێتی، #بافڵ تاڵەبانی# چووە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، گەنجێک دەڵێت: بەهۆی ئەوەی چووەتە لای تیمی سەرۆکی یەکێتی و ڕەخنەی لێگرتوون چەند کەسێکی خانەوادەکەی لەلایەن ئاساییشی #هەڵەبجە#وە دەستگیرکراون.
گەنجێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا بە ناوی بیلال حەمە، لە کوورتە ڤیدیۆیەکدا ئاماژە بە ئەوە دەکات، کە دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و تیمەکەی سەردانی لەندەنیان کرد، ئەو چووەتە ئەو شوێنە و ماوەی 20 خولەک قسەی لەگەڵ ئەو تیمەدا کردووە، بەڵام دوای ئەو بابەتە دایک و باوک و دوو برای ئەو گەنجە لە هەڵەبجە دەستگیرکراون.
گەنجەکە ئاماژە بە ئەوە دەکات، لەبەرانبەر ئازادکردنی دایک و باوک و براکانی داوای لێکراوە کە ئەو چەند پۆستەی لە فەیسبووک دایناون بیسڕێتەوە، بەڵام ئەو ڕەتیدەکاتەوە پۆستەکە بسڕێتەوە و دەڵێت: سەرۆکی یەکێتی بێت هەردوو دەستم ماچ بکات پۆستەکانم ناسڕمەوە.
بیلال دەڵێت: شوێنی پانێڵەکە هەمان ئەو شوێنە بووە کە #مەسرور بارزانی# تیادا هێلکە باران کراوە.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس کاتێک کەسێک دەبوو بە پێشمەرگە سەدام کەسوکارەکەی دەستگیر دەکرد، ئەوەش هەمان شتە کە من تەنیا قسەم کردووە کەسوکارم دەستگیر کراون، ئەوە ئەو ئازادییەیە کە باسیان دەکرد؟. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 365 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!