دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی نووسینگەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانیڕابەری
تەریقەتتەریقەتی قادری لە جیهان، ئەوەی ڕاگەیاند کە شێخ نەهرۆ بەهۆی نیگەرانییەوە شاری سلێمانی جێهێشتووە، ژمارەیەک بەرپرسی یەکێتی پەیوەندی بە شێخ نەهرۆوە دەکەن و داوای لێدەکەن بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام ناوبراو هیچ بەڵێنێکی بەو بەرپرسانە نەداوە بۆ گەڕانەوە بۆ سلێمانی.
ژمارەیەک سەرکردەی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییان بە شێخ نەهرۆ کەسنەزانییەوە کردووە کە بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و بنکەی سەرەکی تەریقەتی قادری نەگوازێتەوە بۆ بەغدا. ئەو بەرپرسانەی یەکێتی پێیان وابووە بوونی بنکەی سەرەکی تەریقەتی قادری لە سلێمانی کاریگەریی ئایینی و ئابووری هەیە، بۆیە پێویستە بنکەی سەرەکیی تەریقەتی قادری لە سلێمانی بمێنێتەوە.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی یەکێتی باسی لە نیگەرانییەکانی خۆی کردووە و پێی وابووە یەکێتی لە ئاست پێگەی تەریقەتەکەی ڕێزیان لێی نەگرتووە و پێی وایە بچێتە بەغدا ڕێزی زیاتری لێدەگیرێت. بۆیە هیچ بەڵێنێکی بەو بەرپرسانەی یەکێتی نەداوە کە لە بڕیارەکانی پەشیمان ببێتەوە.
لە ئێستادا ڕابەری تەریقەتی قادری لە شاری بەغدا سەرقاڵی درووستکردنی تەکیە و میوانخانەیە بۆ تەریقەتی قادری تا بنکەی سەرەکییەکەی لە سلێمانییەوە بگوازرێتەوە بۆ شاری بەغدا و شێخ نەهرۆ کەسنەزانیش لەو شارە نیشتەجێدەبێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 410 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!