پزیشکان و توێژەرانی وڵاتی هێندستان، دوای توێژینەوە لەسەر دوو دەستە مرۆڤ، بە دوو جۆر زەوق و حەزی خواردنەوە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، ئەو کەسانەی لە ڕووی سێکسییەوە ساردن و وەکوو پێویست نین، زیاتر حەزیان لە خواردنی خۆراکی چەور و خواردنی خۆراکی شیرینە، بەپێچەوانەوە، ئەو کەسانەی لە ڕووی سێکسییەوە گەرموگوڕن، خۆراکی شیرین کەمتر دەخۆن و زیاتر حەزیان لە خواردنی ئەو خۆراکانەیە، کە سرووشتیان ترشە.
لە ڕووی زانستیشەوە سەلمێنراوە، خۆراکی شیرین ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی خوێن زۆر دەکات و خودی نەخۆشیی شەکرەیش کاریگەریی نەرێنی هەیە لەسەر حەز و مەیل و توانای سێکسی لە هەردوو ڕەگەزدا. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 269 car hatiye dîtin