بێگومان کۆمەڵێک هەڵسوکەوتی هەڵە، کە ڕۆژانە لەنێوان هاوسەرەکان بەرانبەر بە یەکتر ئەنجام دەدرێت، لە نەزانینەوە سەرچاوە دەگرێت.
دەروونناسان پێیان وایە، ئەو هەڵسوکەوتە هەڵانە چ لەلایەن ژنەوە و بەپێچەوانەوە چ لەلایەن پیاوەوە، ژیانی هاوبەش بە ئاقارێکی دیکەدا دەبات و لە بەرچاوی یەکتریان ناشیرین دەکات و ئەو ئاکارانە سەرەتایەکن بۆ درووستبوونی کێشەی گەورەی خێزانی و لەیەک تێنەگەیشتن.
دەروونناسان باسی کۆمەڵێک ڕەفتار و هەڵسوکەوتی خانمان دەکەن، کە کرچوکاڵ و هەڵەن، بەڵام کاریگەرییەکانی تا ڕادەیەک قووڵن، کە پیاو لە ژیان سارد دەکاتەوە.
بە بڕوای دەروونناسان، ئەو کۆمەڵە ئاکارەی پێویستە خانمان ئەنجامی نەدەن، بریتین لە: کاتێک خانمان هەمیشە هەست بە بێتاقەتی دەکەن و بێ وزەن و خەمۆکی زاڵ ئەبێ بە سەریاندا، کاتێک وەکوو پێویست ڕێز لە هاوسەری ژیانی ناگرێت و بەتایبەتیی لەناو کۆڕی خزم و کەسدا کەسایەتیی هاوسەرەکەی دەشکێنێت و تەریقی دەکاتەوە، کاتێک وەک پێویست گرنگیی بە پاکوخاوێنیی خۆی نادات و هەوڵ نادات جوان و کەشخە دەرکەوێت، کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەی هەڵسوکەوتێکی سارد و ناخۆشی هەیە و خۆشەویستیی خۆی بۆ دەرنابڕێ، هەروەها لە کاتی سەرجێی کردن لەگەڵ هاوسەرەکەی، هێشتا شەرمی نەشکاوە و خاوەنی ڕۆشنبیریی سێکسی نییە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 307 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!