#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتی گەیشتە بەغدا و کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەى بافڵ تاڵەبانى و محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى ئێراق بڕیاریدا، ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتی #25-07-2023# مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕەوانە بکات.
لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی چوار سەرۆکایەتییەکەی ئێراق بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دراوە و بڕیار وابووە لە ماوەی دوو ڕۆژدا پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکرێت.
بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاسانکاری ئەوەی بۆ کراوە کە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێتە دەستکەوت بۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی وەک بەشێک لە هەڵمەتی هەڵبژاردن کەڵک لە ناردنی مووچەی فەرمابنەران وەربگرێت و وەک ئەوە دەربکەوێت کە ئێراق لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 616 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!