تیپی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# درێژە پێدەری سەرکەوتنەکانێتی و دووبارە جەولەی دووەمی لە خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بە سەرکەوتنێکی گرنگ تێپەڕاند .
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان و جەولەی دووەمی خولەکە، لە کۆمەڵەی چوارەمی یانە بەشدارەکان، لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگەی شاهۆ حەمە فەرەج بوونە میوانی لاوانی یانەی #هەڵەبجە#، له و یاریەدا کە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 26-07-2023 بەڕێوەچوو تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرزی هونەری لەنێو یاریگەدا، یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ دەستبەر بکەن و بە ئەنجامی 6 گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتا هێنا.
هەر لە سەرەتایی گێمی یەکەمی یارییەکەوە گڕوتینی یاریزانانی لاوانی پێشمەرگە بەبەهێزی بینران و توانیان لە خولەکەکانی 12 ، 23 ، 26 ، 36 چوار گۆڵ تۆمار بکەن و لە گێمی دووەمیشدا دووبارە بەو ئاستەوە هاتنەوە نێو یاریگە و لە خولەکەکانی 63 و 82 دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کردوو بەو شێوەیەش کوڕانی پێشمەرگە دووەم سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
سەبارەت به و سەرکەوتنەیان وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی ، لاوانی پێشمەرگە به و ڕۆحییەتە وەرزشییەی وەرزی ڕابردوو یاری دەکەن و دەمانەوێت دووبارە نازناو بهێنینەوە شاری سلێمانی، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە کوڕانی پێشمەرگە شێر ئاسا دەبینرێن و خۆش بەختانەش توانیان لە دووەم یاریان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و گۆڵەکانیشمان لە ڕێگەی هەریەک لە یاریزانان (بڕیار عەدنان بە دووگۆڵ، بینەر ڕزگار دووگۆڵ، ڕابەر جەمال و هۆزیار جەبار ) تۆمار کران.
دواجار بازگ وتی، ناوەستین و جگەلە خولی کوردستان ئامادەکاری بۆ بەشداری لە خولی لاوانی پلە یەکی یانەکانی ئێراقیش دەکەین و دەمانەوێت له و خولەشدا ئەنجامی بەرچاومان هەبێت.
هەر سەبارەت بە خولی لاوانی کوردستان هەشت یاری دیکە بەڕێوەچوون و ئەنجامی تەواوی یارییەکانیش بەم شێوەیە بوون.
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 402 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!